بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوو لێکۆڵەری بواری پرسی کوردەکان لە وتارێکدا کە لە گۆڤاری ئینک ستیک بڵاو بووەتەوە، لە نەویستنی کوردەکان بۆ بەشداری لە ئەو هەڵبژاردنە هەواڵیان داوە.
داستان جێسیم، لێکۆڵەری دامەزراوەی خوێندنەوە ناوچەیی و جیهانییەکانی ئەڵمانیا و وینسروب ڕاجێرز، شرۆڤەکاری ئەمریکی پرسی کوردەکان سەبارەت بە تایبەتمەندی سەرەکی ئەو هەڵبژاردنانە وتوویانە کە خەڵکی ئاسایی لە کردەوەی دوو پارتی دەسەڵاتدار و هەروەها بزووتنەوەی سیاسی ئۆپۆزیسیۆنی ناڕەزاین، کەواتە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەو هەڵبژاردنە بەشداری خواری خەڵکە.
بە وتەی ئەو دوو شرۆڤەکارە دوو پارتی دەسەڵاتدار نەتایتوانیوە لە ماوەی سی ساڵ دەسەڵاتداریدا هەلێکی گونجاو بۆ خەڵک بڕەخسێنن. ئەو بابەتە بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەوان ویست و حەزی ئەوتۆ بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان نیشان نەدەن.
ڕاجێرز یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی هەڵبژاردنەکانی چەن ساڵی دوایی لە هەرێمی کوردستانی کەم بوونەوەی بەردەوامی ژمارەی دەنگدەران وەسف کردووە و پاگەندەی کردووە کە لەوانەیە ئەم جارەش کەم بوونەوەیەکی بێ وێنەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکان ببینین.
جێسیم پێی وایە ئەو دوو پارتە بەتواوەتی ڕێگای خۆیان لە خەڵک جودا کردووەتەوە و بەدوای بەرژەوەندی خۆیانن و بۆیە خەڵک نایانەوێت دەنگ بدەن.
Your Comment